سەردێڕ:

کەسێك بە تۆمەتی کوژرانی گەنجەکەی شارەزوور لە سنووری هەولێر دەستگیر کرا

PM:06:43:20/02/2026

1592 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجەی شارەزوور، لە سنووری هەولێر دەستگیرکرا کە لەناو بازاڕی هەلەبجەییەکان بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیرکرا کە لە رۆژی ١٠ـی ٨ـی ٢٠٢٥، لەناو بازاڕی هەڵەبجە لە شارەزوور بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا و ناوی ئارام محەمەد بوو، ئەوکات تۆمەتبارەکە لە شوێنی رووداوەکە هەڵهات و دەستگیرنەکرا.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی کە چاوگێك بۆی پشتڕاستکردینەوە، تۆمەتبارەکە لە بازگەی هیران - نازەنین لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیر کرا.













گەلەری