سەردێڕ:

وتەبێژی دەم پارتی: پێویستە بەربەستەکانی بەردەم زمانی کوردی هەڵبگیرێن

PM:06:28:20/02/2026

808 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، پێویستە بەربەستەکانی بەردەم زمانی کوردی هەڵبگیرێن و نابێت رێگری لە زمانی ملیۆنان کورد بکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، رۆژی جیهانی زمانی دایکە و ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، بۆ پاراستنی زمانی کوردی هەڵوێستی ئەوان روون و ئاشکرایە، پێویستە بەربەستەکانی بەردەم زمانی کوردی لە تورکیا هەڵبگیرێن و کۆتایی بە قەدەغەکردنی زمانی دایک بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە تورکیا لە ناکۆکییەکان دووربکەوێتەوە، چونکە قەدەغەکردنی زمانی دایک لەگەڵ ماف و ئازادییەکان یەک ناگرێتەوە، ئەگەر کورد و زمانی کوردی قەدەغە نەکرایە بارودۆخەکان بەم شێوەیە نەدەبوون، بۆیە پێویستە هەوڵبدرێتزمانی کوردی لە تورکیا بە فەرمی بناسرێت، چونکە ئەمە داواکاری ملیۆنان خەڵکی کوردە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ٢١ـی شوباتی هەموو ساڵێک لەلایەن رێکخراوی یۆنسکۆ وەک زمانی دایک دیاریکراوە و ساڵانە لە تورکیا و باکووری کوردستان گردبوونەوەی جەماوەری بۆ بە فەرمیکردنی زمانی کوردی بەڕێوەدەچن.













گەلەری