PM:05:49:20/02/2026
792 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی وێنە و ڤیدیۆ ساختەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لەرێگەی زیرەکی دەستکردەوە هەوڵیانداوە بۆ ناسینەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بە فێڵ دروست دەکرێن وتی، یاساکانی ئێستا لە ئاست مەترسیی ئەم تاوانانەدا نین و چاوەڕێی پەرلەمانن بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای تایبەت بەو بوارە.
وتیشی، رووبەڕوبوونەوەی
تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پێویستی بە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە هەیە و ئەوان سوود لە
زیرەکی دەستکرد وەردەگرن بۆ ناسینەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بە مەبەستی
هەڕەشەکردن دەستکاری کراون و هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی هێڵی گەرمییەوە ئاگاداریان
بکەنەوە لە روودانی هەر حاڵەتێکی هەڕەشەکردن.