PM:04:19:20/02/2026
1000 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی کەرخ دەڵێت، لە ناوچەی بەیاعی شاری بەغدا جادووگەرێکی بیانیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی فێڵکردن و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان و چەندین کەلوپەلی جادووش لە ماڵەکەیدا دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، پۆلیسی کەرخ رایگەیاند، جادووگەرێکی بیانییان دەستگیرکردووە کە فێڵی لەخەڵک کردووە، تۆمەتبارەکە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی یاسایی نەبووە و چەندین کەرەستەی جادووگەریشی لە ماڵەکەی شاردووەتەوە لەنێویاندا نوشتە، پێستەی ئاژەڵ و هەندێک کانزا کە چەند هێمایەکی نادیاریان لەسەر بووە، لەگەڵ چەندین جۆری بخوور، بەردی رەنگاوڕەنگ و زنجیر کە بۆ هەڵخەڵەتاندنی قوربانییەکان بەکاریهێنابوون.
وتیشی، ئەم
کەسە لە رێگەی سایکۆلۆژیای خەیاڵییەوە کاری کردووە، قوربانییەکانی وا تێگەیاندووە
کە ئەو خاوەنی توانایەکی نائاساییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و زیاتر ئەو
کەسانەی کردووەتە ئامانج کە لە دۆخێکی دەروونی یان خێزانی خراپدابوون، متمانەیەکی
ساختەی درووستکردووە و دواتر بڕێکی زۆر پارەی لێوەرگرتوون.