PM:02:00:20/02/2026
788 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٦٦ دۆلار و ٦ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بەشێکى پەیوەستە بە تووندبوونەوەی گرژییەکانى
تاران و واشنتۆن، هەروەها گەیشتنى كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جێڕاڵد فۆرد بۆ
كەناراوەكانی مەغریب، رەنگە ئاماژەیەکى بەهێز بێت بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و
ئەگەرى گورزى سەربازى.