PM:01:18:20/02/2026
1824 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە فڕۆکەخانەی هەولێڕ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە فڕۆکەخانەی هەولێڕ بە ئێن ئاڕ تی وت، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بە تەواوەتی هەڵوەشاوەتەوە کە ژمارەیان پێنج گەشتە و تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە.
وتیشی، لە دەوحە، ڤییەنا، دوو فڕۆکە لە ئەستەنبوڵ و فڕۆکەیەکیش لە ئەنقەرەوە
گەشتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە لە لایەن
دەستەی کارگێڕی فرۆکەخانەکە و هیچ شتێک نەخراوەتە روو.