سەردێڕ:

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتی ئاشکرابوو

PM:06:40:19/02/2026

5288 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی نەوەی نوێ و شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جارێکی تر کۆبونەوە و بەپێی زانیارییەکان هەردوولا رەشنوسی رێککەوتنەکەیان نوسییەوە بەپێی بەشێکی رێککەوتنەکە تەواوی دەسەڵاتەکانی حوکمڕانی هەرێم دابەش دەکرێت، بەسەر دوو ستوندا کە تەواو هاوسەنگە لە نێوان زۆنی سلێمانی و زۆنی هەولێر، هەروەها بۆ یەکەمجار کێشەکانی کارەبا و مووچە و کێشەی خزمەتگوزاریەکانی خەڵک برانە ناو رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەمڕۆ جارێکی تر ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی نەوەی نوێ و شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و رەشنوسی رێککەوتنەکەیان نوسییەوە، بەپێی رێکەوتنەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ داوا کراوە نرخی کارەبا گرانەکە کەمبکرێتەوە وپێشینەکانی هاوسەرگیری وخانوبەرە دەستپێبکاتەوە و پارەی پاشەکەوتی مووچەش هەژماری بانکی بۆ بکرێتەوە.

رێککەوتنەکە پێکهاتووە لەم خاڵانە:
- دەبێت نرخی کارەبا کەمبکرێتەوە.
-دەبێت هەژماری بانکی بکرێتەوە بۆ ئەوانەی مووچەیان پاشەکەوتکراوە.
-دەبێت پێشینەکانی هاوسەرگیری بۆ گەنجان و پێشینەی خانوبەرە دەستپێبکاتەوە.
-دەبێت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە و دەستوری هەرێمی کوردستان بنوسرێتەوە.

هاوکات، چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا نەوەی نوێ و یەکێتی رێککەوتنەکەیان واژۆبکەن و ئەمەش دەبێتە بنەما بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم.













گەلەری