سەردێڕ:

ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە

PM:04:37:19/02/2026

1824 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات، بۆ ئەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سێ بەرپرسی ئەمریکاوە وتی، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات تا لە دوو ھەفتەی داھاتوودا، سەرجەم ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە کە ژمارەیان ھەزار سەربازن.

بە وتەی بەرپرسەکانی ئەمریکاش، لەئێستادا پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی تەنەف و شەدادی لە سوریا کۆتایی ھاتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ١٠ ساڵە هیزەکانی ئەمریکا لە سوریا جێگیرکراون بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و شەڕی داعش لە ناوچەکەدا.













گەلەری