PM:07:56:16/02/2026
1060 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی سێ ملیۆن فەردە ئاردی بەسەر بریکارەکاندا راگەیاند و دەڵێت، چاودێرییەکان چر دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگان عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی پلانی دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکان بۆ هاوڵاتییان، سێ ملیۆن فەردە ئارد بۆ بریکارەکان دابین کراوە.
هاوکات جەختی
کردەوە، کە تیمەکانی چاودێری بەردەوامن لە سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان
و دابەشکردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا.
بەپێی راگەیەندراوەکە،
تیمە هاوبەشەکان نمونەی ئاردیان لە ئاش و بریکارەکان وەرگرتووە بۆ پشکنینی تاقیگەیی،
هەروەها پشکنین بۆ نانەکەی ئەنجامدراوە سەلمێندراوە ئاردەکە گونجاوە و بۆ نان لەگەڵ
مەرجەکاندا دەگونجێت.