PM:11:01:15/02/2026
2020 جار خوێندراوەتەوە
بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق، لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا، سەرجەم دووکان و کۆگاو یانەکانی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە پشتبەستن بە ئەرکە دەستووری و یاساییەکانی بۆ پاراستنی سستمی گشتی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، داوا لە هەموو هاوڵاتیان و ئەو بیانیانەی دانیشتووی عێراقن، دەکات کە رەچاوی پیرۆزی مانگی رەمەزان بکەن و رێز لە سیما تایبەتەکەی بگرن .
بەپێی ئەو بڕیارە،
خواردن و خواردنەوە لەشوێنی گشتی قەدەغە دەکرێن، کردنەوەی چێشتخانە و یانەی کۆمەڵایەتی
ئۆتێلەکان و کافییەکان و چایخانەکان بەرۆژ قەدەغەیە جگە لەوانەی بەفەرمی مۆڵەت لەلایەنی
پەیوەندیدار وەردەگرن.
ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی
لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، دەزگاکانی حکومەت و حکومەتە خۆجێیەکان لە سەرجەم
پارێزگاکان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەم رێکارانە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەکات و
دووپاتیشدەکاتەوە کە سەرپێچیکردن تاوانباران دەخاتە بەر رێکاری یاسایی بەپێی مادەی
(١)ی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠١٦، هەروەها بەپێی بڕگەکانی مادەکانی
(٢) و (٣)ی هەمان یاسا.