PM:07:07:16/02/2026
1416 جار خوێندراوەتەوە
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامی باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ی راگەیاند كه به‌نیازبوون ٤٠ هه‌زار دۆلار له بازاڕه‌كانی سلێمانی ساغ بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساختە، به‌دواداچوون و چاودێری ورد ئه‌نجامده‌دات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكی بانده‌كه دێته شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی
ساغكردنه‌وه‌ی بڕی ٤٠ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، به‌گه‌یشتنی بۆ شاری سلێمانی هه‌وڵی
ده‌ستگیركردنی ده‌درێت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش، به‌ڵام تۆمه‌تبار ئاماده نه‌بوو
خۆی راده‌ست بكات و دوای رووبه‌ڕوبوونه‌وه به‌برینداری ده‌ستگیركرا و ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه كراوه.
باسی
لەوەشکردووە، "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به مادده‌ی ٢٨١ له‌یاسای سزادانی عێراقی
راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.