سەردێڕ:

عێراق لەبارەی زیندانیانی داعشەوە داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

PM:11:42:15/02/2026

1700 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، حکومەت رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی زیندانیانی داعش بۆ بۆ عێراق بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان بەرامبەریان و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن و هاوڵاتییانی خۆیان بگوازنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیارێکی بوێرانەی پەسەند کردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی لە کەمپی هۆل بە خواستی خۆیان.

روونیشی کردەوە کە تێڕوانینی عێراق بۆ ئەم دۆسیەیە تێڕوانینێکی گشتگیرە، کە لە یەک کاتدا وەک دۆسیەیەکی مرۆیی و ئەمنی مامەڵەی لەگەڵ دەکات.

باسی لەوەشکرد، عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی زیندانیانی داعش بۆ ناو خاکی وڵاتەکە، بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان بەرامبەریان و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن و هاوڵاتییانی خۆیان بگوازنەوە.













گەلەری