PM:11:30:15/02/2026
1684 جار خوێندراوەتەوە
پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ببنه‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌شێكی به‌هاری له هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، هه‌ڤال سدیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی ده‌ڵێت، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه بە هۆی هاتنی بارسته هەوایەکی نیمچەگەرم بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی پلەکانی گەرما سێ تا چوار پله‌ی سیلیزی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم به‌رز ده‌بنه‌وه.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، به‌هۆی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی پله‌ی گه‌رما کەشێکی بەهاری خۆش
دروست دەبێت بەتایبەت لە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکووک و گەرمیان.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی
كه‌شناسی باسی لەوەشکردووە، پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر و كه‌ركووك و گه‌رمیان له‌نێوان
٢٠ بۆ ٢٣ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.