PM:10:39:12/02/2026
21556 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای دروستبوونی کاردانەوەکان بەرامبەر سزادانی کارماندێکی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین دەنگۆی دادگاییکردنی کارمەندەکەی بەهۆی قسەکردن لەسەر پڕۆژەی رووناکی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە و داوای بەڵگەی قسەکانی لێکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەڕین لەڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "فەرمانبەرێکی کارەبا دوێنێ لێدوانی بۆ چەند کەناڵێک داوە لەسەر ئەو پارەیەی لەپڕۆژەی رووناکی بۆ هاوبەشانی کارەبا هاتووەتەوە، گوایە لەسەر ئەو لێدوانە سزای یاسایی دراوە، لەسەر ئەو بابەتدا هەڵەتێگەیشتنێک لەڕای گشتیدا پەیدابووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ ئەو فەرمانبەرە بانگکراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەمەبەستی لێتێگەیشتن
لەو بابەتەو هۆکاری ئەو لێدوانەی چی بووە؟.
دەشڵێت، پێی وتراوە کە وەک رێکاری کارگێڕی و یاسای
بەرزەفتکردنی فەرمانبەران لێژنەیەک لەسەر ئەو بابەتە پێکدەهێنرێت و پێویستە تۆش ئەو
بەڵگانەت ئامادە بکەیت کە لێدوانت لەسەر داون تاوەکو لێکۆڵینەوە لەڕاستی و دروستی
بابەتەکە بکرێت، ئەگەر راست بێت کەسی کەمتەرخەمسزای یاسای وەربگرێت لێژنەکەش بەئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی دەبێت.
کارەبای راپەرین ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک ئەوەی
کە بڵاوکراوەتە کە رۆژی یەکشەممە دەدرێتە دادگا، هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیە، چونکە
تائێستا لیژنە پێکنەهێنراوەو ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەش دەرنەچووە، تا بریار بدرێت
بدرێتە دادگا یان کۆتایی بە بابەتەکە بهێنرێت.