بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، دروستکردنی شەربەت لە ماڵان و فرۆشتنی قەدەغەیە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دەست بەسەر کاڵاکەیدا دەگیرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا دروستکردنی شەربەتی ماڵان و بەبازاڕکردنی لەلایەن بازرگانانەوە قەدەغەیە.
هاوکات هۆبەی چاودێری تەندروستی چەند رێنماییەکی دەرکرد و رایگەیاند، لە
مانگی رەمەزاندا پێویستە چێشتخانە و خواردنگەکان پابەندی ئادابە گشتییەکان و رێنماییە
تەندروستییەکان بن و هەروەها پێویستە هەموو جۆرە شیرینییەک لە بازاڕەکاندا
بە نایلۆنی شەفاف و پاک داپۆشرێت.
باسی لەوەشکردووە، فرۆشتنی شەربەتی خۆماڵی تەنها لەو ساردەمەنیانەدا رێگەپێدراوە
کە مۆڵەتی تەندروستییان هەیە و داواش لە هاوڵاتییان دەکەن لەو شوێنانە کاڵا نەکڕن کە
پابەندی رێنماییەکان نین.
دەشڵێت، هەر شوێنێک سەرپێچی بکات، کاڵاکانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەی
رووبەڕووی سزای یاسایی و دارایی دەبێتەوە.