PM:06:25:16/02/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دوای هەوڵی زۆریان توانیان کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی قوتابخانە ئایینییەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف لە زانكۆكانی كوردستان چارەسەربکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بەفەرمی ناوی قوتابیانی خوێندنگا ئیسلامییەکان دەرچوو، دوای هەوڵێکی زۆر توانیمان ئەوکارە بکەین و مافی ۲۲ قوتابخانە بگێڕینەوە .
هاوکات
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی قوتابخانە ئایینییەکانی
سەر بە وەزارەتی ئەوقاف لە زانکۆکانی کوردستان چارەسەر کرا و لەمەودوا، دەرچووانی
پۆلی ١٢ـی قوتابخانە ئایینییەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەتوانن
لە زانكۆكانی كوردستان درێژە بە خوێندن بدەن.