PM:05:26:16/02/2026
888 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سەیدسادق دەڵێت، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ دانانی پڕۆژەی رووناکی بۆ ماوەی هەفتەیەک کارەبا دەکوژێنرێتەوە و دەشڵێت، وادەی کوژانەوەی کارەبا لە هەشت و نیوی بەیانیەوە تاوەکو پێنجی ئێوارە دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی کارەبای سەیدسادق بڵاویکردەوە، کوژانەوەی کارەبا لە سبەینێوە دەست پێدەکات و رۆژانە لە کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانیەوە تاوەکو پێنجی ئێوارە کارەبا دەکوژێندرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا کارەبای مۆلیدەش
داناگیرسێنرێت و هاوڵاتیان بێ کارە دەبن، کوژانەوەی کارە بەهۆی چاکسازی کردنە لە
فیدەرەکان بەمەبەستی ئامادەکاری تەواو بۆ دانانی پڕۆژەی رووناکی لە سەیدسادق.