PM:03:37:16/02/2026
1196 جار خوێندراوەتەوە
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، به رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و دوای هەڵبژاردنیشی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له كۆنفرانسی ئه‌مڕۆ هیچ گرژییه‌ك رووینه‌داوه و "گۆڕان یه‌ك ئاڕاسته‌یه".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە شاری کەرکوک و لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نیشتیمانیی بزوتنەوەکە، دانا ئەحمەد مەجید بە زۆرینەی دەنگ بە رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژردرا.
دانا ئه‌حمه‌د
مه‌جید له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "كۆنفرانسەکە به سه‌ركه‌وتویی رۆیشت به‌ڕێوه
و له داهاتووشدا گۆڕان یه‌ك ئاڕاسته‌یه و بەرەو سەرکەوتن دەڕوات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "لە کۆنفراسەکەدا هیچ گرژییه‌ك رووینه‌داوه و هه‌موو كه‌سێك مافی
خۆیه‌تی رای جیاوازی هه‌بێت و بابه‌ته‌كه زۆرینه و كه‌مینه بووه".