PM:03:20:16/02/2026
1124 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەینێ سێشەممە، لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئێوارەی سبهینێ، بەمەبەستی چاودێریکردن و دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"دوای کۆبوونەوەکە، لیژنەی باڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کۆتا بڕیار ئاشکرادەکات،
ئەگەر ئێوارەی سبهینێ سێشهممه مانگ بینرا، ئەوا چوارشهممه دەبێتە یەکەم رۆژی
مانگی رەمەزان".
باسی لەوەشکرد،
بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ئەوا چوارشهممه دەبێتە تەواوکەری مانگی شەعبان و رۆژی
پێنجشهممه دەبێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.