PM:01:55:16/02/2026
640 جار خوێندراوەتەوە
هەرچەندە مووچەی کارمەندانی پۆلیسی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمە و پەیوەندی بە بەغداوە نیە، بەڵام تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و پێیان وتوون بە هیچ شێوەیەک پارە نیە و چاوەروانی مووچە مەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە پۆلیسی گرێبەست بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆتا جار کە مووچەیان پێدراوە مووچەی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردوو بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ مووچەیەکی دیکەیان وەرنەگرتووە و پێیان وتوون، پارە نییە و چاوەروانی مووچە نەبن.
ژمارەی پۆلیسە
گرێبەستەکان ٤٥٠ کەسە و موەچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە و هیچ پەیوەندییەکی بە
هاتنی پارە لە بەغداوە نیە.