نرخی زێڕ ناجێگیرە و ئەمڕۆ ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ملیۆنێک و ٧٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە پێنج هەزار و ١٣ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە ١٥١ هەزار دینار هەژمار کراوە.
سەندیکاى زێرەنگەرانى
هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری
کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و ١٣٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٨ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٢٤ هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠
گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ
و ٢٥٠ گرام زێڕە.