PM:12:36:16/02/2026
804 جار خوێندراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینەی وڵاتی سعودیە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە هەر لەو شارە بەخاک بسپێردرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، ئەو عومرەکارە تەمەنی لە سەرووی ٧٩ ساڵییەوە بووە و خەڵکی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانییە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەکەی
و کوڕێک و دوو کچی سەفەری عومرەی کردبوو، هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
وتەبێژی حەج و
عومرە وتیشی، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف سەرەخۆشی
لە کەسوکاری دەکەن و رێکارەکان بۆ بەخاکسپاردنی لە شاری مەدینە تەواو دەکرێن.