PM:12:19:16/02/2026
776 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق، لهبارهی چاپی كۆن و نوێی دۆلاری ئهمریكی رێنمایی ئاڕاستهی بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان دەکات كه جیاكاری له نرخهكانیاندا نهكهن، هۆشداری دهدات لهوهی ههر كارێكی لهوجۆره له دهرهوهی رێسا و یاساكاندایه.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بانکی ناوەندی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆلاری کۆن و نوێی ئەمهریکی بڵاوکردەوە و وتی، بانکەکان نابێت جیاوازی بکەن لە نێوان چاپی کۆن و نوێ و پێویستە بەیەک نرخ مامەڵەیان پێوە بکرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا
هاتووە، بانکی ناوەندیی عێراق لە رێنوێنییەکدا بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە
داراییە نابانکییەکان، جەختی لە گرنگی نەهێشتنی جیاکاری لە نرخی دۆلاری ئەمهریکی
لە نێوان دۆلاری کۆن و نوێدا کردەوە.
بانکی ناوەندی
وتیشی، یاسا و رێسا و کۆنتڕۆڵە کارپێکراوەکان، دان بە هیچ جیاکارییەکدا نانێت لە نێوان
دۆلاری ئەمهریکیدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بەهای ١٠٠ دۆلاری چاپی سپی بەراورد بە چاپی شین لە بازاڕدا، سێ بۆ چوار هەزار دینار
جیاوازە.