PM:11:08:15/02/2026
1132 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سه‌رۆكی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ماوه‌ته‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری خه‌رجده‌كرێت و ده‌شڵێت، "له‌م قۆناغه‌دا لە پێشینەی کارەکانیان ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژیی ئاوی گۆپته‌په‌یه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، " سەرەڕای تەواوبوونی پڕۆسەی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه، بڕیاریانداوە ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه له ژێر ناوێكی دیكه‌دا به‌رده‌وام بن و ببنه رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیی له نێوان خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بڕیاریانداوە ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه، به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ندامانی
ئه‌و لیژنه‌یه و هه‌روه‌ها له‌ژێر چاودێریی ئه‌ندامانی بۆردی چاودێری و كه‌سایه‌تییه
متمانه‌پێكراوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌ڤه‌ره‌كه
خه‌رجبكرێت و دواتریش بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ك، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی
شه‌فافییه‌ته‌وه بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.
دەشڵێت، "
له‌م قۆناغه‌دا لە پێشینەی کارەکانیان ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژیی ئاوی گۆپته‌په‌یه،
هەوڵ دەدەن له نزیكترین ده‌رفه‌تدا ته‌واوبكرێت و كێشه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ به یه‌كجاری
چاره‌سه‌ربكرێت.