PM:10:16:15/02/2026
1224 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێنج ملیار دۆلار و هەزاران سەربازی بۆ ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیریی غەززە تەرخان كردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تروس) وردەكاریی كۆبوونەوەی داهاتووی دەستەی ئاشتیی كەرتی غەززەی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، بڕی پێنج ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو كەرتە كۆكراوەتەوە، بۆ ئەومەبەستەش رۆژی پێنجشەممە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە پەیمانگای دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتی لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامانی دەستەكە كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،
وڵاتانی ئەندام بەڵێنیان داوە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بۆ هەوڵە مرۆییەكان و ئاوەدانكردنەوەی
غەززە تەرخان بكەن.
ئاشكراشی كرد،
هەزاران كارمەند و سەرباز پابەند كراون بۆ بەشدایكردن لە هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی
و پۆلیسی ناوخۆیی، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی بۆ دانیشتووانی غەززە.
هاوکات سەرۆكی
ئەمریكا هۆشدارییەكی توندی ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس كردووە و دەڵێت، زۆر گرنگە، حەماس
پابەند بێت بە بەڵێنەكانی بۆ چەكدانانی تەواوەتی و دەستبەجێ.