سەردێڕ:

بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری رووداوەکانی دوو ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە

PM:09:33:15/02/2026

880 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی هەولێر، ئاماری رووداوەکانی خستە روو و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ رووداوەکان بە رێژەی ٦٧٪ کەمبوونەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "ئامارەکان نیشانی دەدەن کە رووداوەکان بە ڕێژەی ٦٧٪ کەمبوونەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا دوو هەزار و ٢٠٦ حاڵەت تۆمارکرابوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا تەنها ٧٣٢ رووداو هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمەکانمان توانیویانە لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە ٤٠٠ هاوڵاتی لە رووداوە جیاجیاکاندا بە سەلامەتی رزگار بکەن و خێرا گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگر، رێگر بووە لەوەی قەبارەی زیانەکان گەورەتر بن".

هاوکات وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر کەمبوونەوەی رووداوەکانی بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوە، لەوانە دابینکردنی ئامێر، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن، هەروەها ئەنجامدانی خولی مەشق و راهێنانی بەردەوام بۆ ئەفسەر و کارمەندان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم.













گەلەری