میدیاکانی نزیک لە دەمپارتی رایانگەیاند، سبەی شاندێکی دەم پارتی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان سەردانی دورگەی ئیمڕالی دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، میدیاییەکانی نزیک لە دەم پارتی ئاشکرایان کرد، سبەی دووشەممە شاندی دانوستانکاری پارتەکە کە پێکهاتوون لە (پەروین بوڵدان، میتحەد سانجار و ئوزگور فایەق)، دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان،
ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی شاندەکە لە دوای نزیکەی مانگێک، کە دواین دیدار لە رێکەوتی
١٧ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو بوو.
سەردانەکەی سبەی
لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، شاندی ئیمراڵیی سەر بە
دەم پارتی، راگەیەندراوێکی فەرمییان بڵاوکردەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ رەجەب
تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە دیدارەکە
لە کەشێکی گرنگدا بەڕێوەچووە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەردەوامیدان بە
پرۆسەی ئاشتی و گەڕان بەدوای چارەسەری دیموکراتیکدا.
لە بەشێکی دیکەی
لێدوانەکانیاندا، شاندی دەم پارتی جەختیان کردەوە کە بۆ بنیادنانی متمانە و نانی هەنگاوی
کۆنکرێتی، پێویستە کارەکانی پەرلەمانی تورکیا چڕتر بکرێنەوە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان
و دامەزراوەکانی حکومەت رۆڵی کارا بگێڕن.
تەوەرێکی دیکەی
گفتوگۆکان تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی میکانیزمە یاساییەکان لەو بارەیەوە شاندەکە
جەختی لەسەر گرنگیی ئامادەکردنی راپۆرتی لیژنەی نیشتیمانی بۆ هاوکاری، برایەتی و دیموکراسی
کردووەتەوە، وەک نەخشەڕێگایەک بۆ قۆناغی داهاتوو.