PM:07:47:15/02/2026
1060 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە گەنجانی حزبەکەی وت، چاویان لە ئەوەیە ببنە پردی پەیوەندیی نێوان نەوەی رابردوو و ئێستای حزبەكەیان و زۆر كێشە و تەحەدی هەیە، كە دەبێت چارەسەری بكەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی كادیرانی سەر بە مەڵبەندی دیراساتی گشتی وتی، دەمێكە لە پەروەردەكردنی كادیرانی خۆیان و كادیرانی گەنج دابڕوان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام دووبارە باشترین شێوە پەروەردە دەكرێن و بۆ
كاری حزبی و بوارەكانی تر ئامادە دەكرێن.
دەشڵێت، چاویان لە ئەوانە ببنە پردی پەیوەندیی نێوان نەوەی رابردوو و ئێستای
حزبەكەیان و زۆر كێشە و تەحەدای هەیە، كە دەبێت چارەسەری بكەن.