سەردێڕ:

سعودیە کەی دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان؟

PM:07:18:15/02/2026

1372 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای سعوودیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ئێوارەی سێ شەممەوە چاودێری بینینی مانگی یەکەم شەوی مانگی رەمەزان بکەن، ئەگەر مانگ بینرا، یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێتە چوار شەممە، ١٨ـی شوبات.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، دادگای باڵای عەرەبستانی سعوودی داوا لە گشت هاوڵاتیانی دەکات کە لە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە، ١٧ی شوبات، کە دەکاتە ٢٩ـی شەعبانی ١٤٤٧ی کۆچی چاودێری بینینی مانگی نوێ بکەن.

هاوکات لەلایەن دادگاکەوە داوا کراوە هاوڵاتیان بە چاوی سەر یان بە بەکارهێنانی دووربین چاودێری مانگ بکەن و لە ئەگەری بینینی مانگ، ئەوا رۆژی چوار شەممە، ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.

بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، رۆژی چوار شەممە تەواوکاری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنج شەممە، ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی و هەرێمی کوردستانیش بۆ دیاریکردنی سەرەتای مانگی رەمەزان پشت بە بینینی مانگ لە وڵاتی سعودییە دەبەستن.













گەلەری