سەردێڕ:

لە سلێمانی بەهۆی نەدانی قەرزەوە کارەبای چەند شوێنێک بردران

PM:06:06:15/02/2026

1432 جار خوێندراوەتەوە

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای چەند شوێنێکیان بڕیوە کە هەندێکیان بە هۆی قەرزەوە کارەباکانیان بڕدراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتێکی فراوانیان لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی ئەنجامداوە و کارەبای چەند شوێنێکیان بڕیوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەیان هەڵمەتەکە ناو بازاڕی شاری سلێمانی، گەڕەکی سابونکەران و گەڕەکی کازیوەی گرتووەتەوە و تێیدا ژمارەیەک شوێن بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری کارەبا و ئەنجامدانی سەرپێچی، کارەباکانیان بڕدراوە و بەپێی یاسا و رێنماییەکان غەرامە کراون.

هەر لەو هەڵمەتەدا، تیمەکانی کارەبا کارەبای چەند شوێنێکی تریان بڕیوە کە خاوەنەکانیان قەرزی کۆن و کەڵەکەبووی کارەبایان لەسەر بووە و لە کاتی دیاریکراودا نەیاندابووەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە ئەم بەدواداچوونانە بەردەوام دەبن بە مەبەستی پاراستنی سامانی گشتی و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا، داواش لە هاوبەشانی کارەبا دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن و دوور بکەونەوە لە دەستکاریکردنی پێوەرەکان بۆ ئەوەی دووچاری سزای دارایی و یاسایی نەبنەوە













گەلەری