سەردێڕ:

لەبارەی قەدەغەی بردنی خۆراک لەلایەن عومرەکارانەوە روونکردنەوە دەدرێت

PM:05:24:15/02/2026

1236 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی قەدەغەكردنی بردنی مادەی خۆراكی لەگەڵ عومرەكاران بۆ سعوودیە، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، بڕیارەكە پابەندبوونە بە رێنماییە فەڕمییەكانی سعودیە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی عومرەكارانە.


دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان ئەوەیە بڕێكی زۆری خۆراك لە كاتی گواستنەوە و كۆگاكردندا بەهۆی گۆڕانی پلەی گەرما و درێژیی رێگاكە ئەگەری خراپبوونیان هەیە، ئەمەش مەترسی ژەهراویبوون و زیانی تەندروستی دروست دەكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی رێنماییەكانی بەرگری شارستانیی سعودیە و بۆ رێگریكردن لە هەر رووداوێكی نەخوازراوی ئاگركەوتنەوە كە رەنگە بەهۆی بەكارهێنانی ئامێرەكانی چێشتلێنان لە شوێنی مانەوەدا روو بدات، خواردن دروستکردن لەناو هۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوونی عومرەكاران قەدەغەیە.

دەستەی حەج و عومرە جەختیشی كردەوە، "رێگریی لە بردنی خۆراك لەلایەن عومرەكارانەوە بۆ سعوودیە یارمەتیدەرە بۆ خێراكردنی پڕۆسەی پشكنین لە مەرز و فڕۆكەخانەكان و كەمكردنەوەی جەنجاڵی، داواشی لە عومرەكارانی عێراق كرد پابەندی رێنماییەكان بن بۆ ئەوەی بە ئارامی و بێ گرفت گەشتەکانیان ئەنجام بدەن".













گەلەری