PM:04:36:15/02/2026
1260 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی زۆر باش بوو، بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ خاڵێک لەگەڵ یەکێتی رێکنەکەوتوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، نێچێرڤان بارزانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوەکرد، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لە نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ئەنجامدراوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "تائێستا لەگەڵ یەکێتی لەسەر هیچ خاڵێك رێكنەكەوتووین، بەڵام هەردوولا
لەسەر ئاراستەیەکی راستن بۆ رێککەوتن.
لەبارەی دۆخی
سوریاشەوە ئاماژەی بەوەکرد، کورد و دیمەشق نییەتی رێککەوتنیان هەیە و ئەوەش خاڵێکی
گرنگە، جەختیشی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوولا کردەوە.