سەردێڕ:

عێراق گۆڕانکاری لە فرۆشتنی نەوت دەکات

PM:02:54:11/02/2026

524 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ دەڵێت، بە نیازن فرۆشتنی نەوت لە بەندەرەکانەوە بگۆڕن بۆ بازارە جیهانییەکانو دەشڵێت، ئەم رێگایە نوێیە گەر چی قازانجی زیاترە بەڵام مەترسیشی زۆرە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆوتی، پلانیان هەیە شێوازی فرۆشتنی نەوت لە بەندەرەکانەوە بگۆڕن بۆ فرۆشتنی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکانی وزەدا، لەگەڵ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیڵ لەسەر هێڵن تا سوود لە ئەزموون و شارەزایی ئەوان وەربگرن تا نەوتەکە بگەیەننە بازاڕە جیهانییەکان.

شارەزایانیش هۆشیاری دەدەن و دەڵێن، ئەو شێوازەی فرۆشتنی نەوت مەترسیی زۆرە و دەشڵێن، گۆڕانکارییەکان لە بازاڕی جیهان و نرخەکاندا ئەگەری هەیە زیانی گەورە بە عێراق بگەیەنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق بە رێژەی ٪٩٠ـی داهاتەکەیپشت نەوت دەبەستێت و رۆژانەش زیاتر لە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، و ئەگەر عێراق ئەم شێوازە نوێیە تاقی بکاتەوە رۆژانە حەوت ملیۆن دۆلاری زیاتر دەستدەکەوێت.












گەلەری