لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم دەڵێت، ئه‌و مووچانه‌ی كه حكومه‌ت نه‌یداوه به فه‌رمانبه‌ران، یان له‌ساڵانی رابردوودا به‌لێبڕاوی پێی داون ( كه واجبه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه) ئه‌گه‌ر دوای مردن گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌وه وه‌ك میراتی شه‌رعی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كریت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌و مووچه‌یه‌ی حكومه‌ت ده‌یدات به كه‌سوكاری “شه‌هیدان”، هه‌روه‌ها حوكمی مووچه‌ی خانه‌نشینی كه دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر حكومه‌ت به ناوی یه‌كێك له میراتگره‌كانی ده‌كات، ئایا ئه‌و موچانه به میرات هه‌ژمار ده‌كرێن، یان حكومه‌ت خستییه سه‌ر ناوی هه‌ر كه‌سێك به ماڵی شه‌رعی ئه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت؟.
لە وەڵامدا لیژنەکە دەڵێت، به گشتی مووچه‌ی شه‌هیدانه‌و مووچه‌ی خانه‌نشینی
دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر له فیقهی هاوچه‌رخدا به میرات هه‌ژمار ناكرێن، وه‌ك ئه‌و
ماڵ و سامانانه نییه كه مردوو پێش مردنی هه‌یه‌تی و پاشان دوای مردنی له دوای
خۆی به‌جێیان ده‌هێڵێت، بۆیه به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی راسته‌وخۆ دابه‌ش ناكرێن
له نێوان میراتگره‌كاندا، به‌ڵكو شێوازی دابه‌شكردن و پێدانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ی ئه‌و مووچه‌یه‌ی بڕیوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان
ئه‌و لایه‌نه خاوه‌نی شه‌رعی ئه‌و ماڵ و مووچه‌یه‌یه كه ده‌یبڕێتەوەو دیاری ده‌كات،
بۆیه هی شه‌هید و كۆچ كردووه‌كه نییه و پێش مردنی به‌و شێوه‌یه بوونی نه‌بووه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ركاتێك ئه‌و لایه‌نه مووچه‌كه‌ی به ناوی یه‌كێكه‌وه
تۆمار كرد ئه‌وه ئه‌و مووچه‌یه هی ئه‌و كه‌سه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له نێوان
هه‌ندێك له خزم و میراتگره‌كانی مردووه‌كه دابه‌شی كرد ئه‌وا دیسان هی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌و
له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته میراتگره‌كان پابه‌ند بن به‌شێوه‌ی دابه‌ش كردنه‌كه‌یەوه،
ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی دابه‌شیشی نه‌كردبێت، وه‌ك بۆ نمونه كوڕ و كچی
وه‌ك یه‌ك هه‌ژمار كردبێت، چونكه ئه‌وه مینحه و به‌خشینێكی حكومییه نه‌ك میرات.
لیژنەکە ئەم رێنماییە دەکردووە؛
١- ئه‌و مووچانه‌ی له‌سه‌ر ناوی مردووه‌كه ده‌درین دوای مردنی تاوه‌كو مامه‌ڵه‌ی
وه‌فات و دیاریكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو ده‌بێت به میرات هه‌ژمار ده‌كرێت
و پێویسته وه‌ك میرات دابه‌ش بكرێن.
٢- ئه‌و مووچانه‌ی كه حكومه‌ت نه‌یداوه به فه‌رمانبه‌ران، یان له‌ساڵانی
رابردوودا به‌لێبڕاوی پێی داون ( كه واجبه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه) ئه‌گه‌ر دوای
مردن گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌وه وه‌ك میراتی شه‌رعی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كریت.
٣- ئه‌و (شه‌ش) مووچه‌یه‌ی به سه‌ر یه‌كه‌وه حكومه‌ت ده‌یدات به خانه‌نشین
له‌بری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی كه مافی خۆی بووه وه‌رییان بگرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بوو بڕیاری بۆ دراو پاش مردنی بۆی سه‌رف كرا ئه‌وه‌ش به میرات
هه‌ژمار ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای مردنی كه‌سه‌كه مووچه‌ی خانه‌نشینی
بڕایه‌وه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دیاری كرا، ئه‌وه وه‌ك مووچه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌كرێت و نابێته میرات.