سەردێڕ:

مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

PM:10:49:10/02/2026

776 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، هەفتەی داهاتوو، لە رۆژای یەکشەممە و دووشەممە، مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەلی رەئووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەکشەممە و دووشەممە مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا چوار هەزار و ١٠٠ کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ٤٢ هەزار و ٣٣ مامۆستایی گرێبەستە ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان ٤٠٠ هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە ٥٠٠ هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان ٢٤ ملیار دینارە زیاترە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی شەممە ١٤ـی شوبات کۆتایی دێت.













گەلەری