سەردێڕ:

لە هەولێر و سلێمانی یادی ٤٧ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرایەوە

PM:10:03:10/02/2026

1084 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی کونسوڵی ئێران و بەرپرسانی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستان یادی ٤٧ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرایەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و هەریەکە لە بەرپرسانی نەوەی نوێ و پارتی و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو، لە شاری سلێمانی یادی ٤٧ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرز راگیرا.

هاوکات بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش پیرۆزبایی یادی سەرکەوتنی شؤڕشی ئیسلامیان لە کونسوڵی ئێران لە هەرێم کرد.

رۆژی رابردووش لە هەولێر بە هەمان شێوە بە ئامادەبوونی کونسوڵی ئێران لە هەرێم و بەرپرسانی حکومی و حیزبی هەرێم لە هەولێری پایتەخت یادی ٤٧ ساڵەی شؤڕشی ئیسلامی کرایەوە.













گەلەری