سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

PM:08:34:10/02/2026

1008 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا لەگەڵ پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. وتیشی، پارتی لەسەرەتای رێککەوتنەکاندا داوای پۆستە سیادییەکانیان کردووە، بەڵام ئێستا پێداگری لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، هەرێم کەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، "لەگەڵ پارتی تا ئێستا لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتووین".

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لەسەرەتای رێککەوتنەکاندا داوای پۆستە سیادییەکانیان کردووە، بەڵام ئێستا پێداگری لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن.

دەشڵێت، "یەکێتی بڕیاری کۆتایی داوە و نزار ئامێدی کاندیدی سەرۆک کۆمارە و بافڵ تاڵەبانیش بەروونی بە پارتی وتووە سەرپشکن دەنگی پێدەدەن یان نا".

باسی لەوەشکردووە، "ئەمریکا بە لایەنەکانی وتووە نوری مالیکی نەکشێتەوە پشتگیری لە عێراق ناکەین و پێویستە لایەنە شیعەکان ئەم قۆناغە زۆر بە باشی و وردی بخوێننەوە، چونکە ئەگەر ئەمریکا پشتگیری لە عێراق نەکات وڵاتەکە تووشی گرفتی گەورەی سیاسی و ئابووری دەبێتەوە".














گەلەری