سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرسی زیندانییە داعشە گوازراوەکان کۆدەبێتەوە

AM:09:22:10/02/2026

768 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق سبەینێ لەسەر چەند بڕگەیەک کۆدەبێتەوە و گرنگترینیان پرسی زیندانییە گوازراوەکانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق کە تاوتوێ دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی خۆی بۆ کۆبوونەوەی سبەینێ بڵاوکردەوە و وتی، لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک باس دەکرێن و گرنگترینیان تاوتوێکردنی پرسی زیندانییە داعشە گوازراوەکانە بە ئامادەبوونی وەزیری داد و بریکاری هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆ و جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپراسیۆنەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستی کرد بە دادگاییکردنی زیندانییە داعشە گوازراوەکان.













گەلەری