کەمێک پێش ئێستا لە ئاکرێ بە دەستڕێژی گولە هاوڵاتییەکی تەمەن ٧٠ ساڵان کوژرا و بە وتەی پۆلیس، "کەسی تۆمەتبار دوای رووداوەکە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە".
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گەڕەکی کۆچینە لە ئاکرێ رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و بە وتەی شایەتحاڵەکان هاوڵاتییەکی تەمەن ٧٠ ساڵان کوژراوە.
بەپێی
زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە خەڵکی سنووری باسرمێیە و بەهۆی کێشەیەکی کۆنی
کۆمەڵایەتییەوە چوونەتە هەولێر نیشتەجێ بوون.
لەبارەی
رووداوەکەوە، پۆلیسی ئاكرێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
ژووری كۆنتڕۆڵی پۆلیسی ئاكرێ ئاگاداركرایه‌وه له‌رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی
كوچینه مه‌لا فه‌رزۆ له‌سه‌نته‌ری ئاکرێ، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن
و پاراستنی چالاكه مه‌ده‌نیه‌كان و نه‌هێشتنی تاوان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه
و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وت، ئەو کەسەی کوژراوە، ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵە و
هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌یه‌كی دوژمنداری كۆن له‌نێوان دوو لایه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه
خزم و كه‌سوكاری یه‌كترن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی له پارێزگای دهۆك كراوه بۆ
دیاریكردنی ئه‌نجامی رووداوه‌كه و به‌فه‌رمانی دادوه‌ریش به‌پێی مادەی ٤٠٦ له‌یاسای
سزادانی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ
هه‌شت تۆمه‌تبار ده‌رچووه.