PM:01:31:09/02/2026
5132 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان وە هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات دەبێت و سبەینێش، رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی وتی، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.
وتیشی، سبەینێ ئاسمان
هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەفر بارین
لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان و رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیەیە:
سلێمانی: ١٤ پلەی
سیلیزی
هەولێر: ١٦
پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٢
پلەی سیلیزی
سۆران: ٧ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٥
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٢ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٢ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ١٧
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٩ پلەی
سیلیزی