AM:09:01:10/02/2026
1224 جار خوێندراوەتەوە
دوێنێ بەهۆی بوونی کێشەیەک لە ئامێرێکی ئەی تی ئێمی سەر بە هەژماری من لە هەڵەبجە، ئامێرەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دیناری فڕێداوەتە دەرەوە و بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە بەهۆی چالاککردنی کارتێکی مووچەوەرگرتن بووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەڵەبجە وتی، دوای ئەوەی مووچەخۆرێک دەیەوێت کارتی مووچە وەرگرتنی چالاک بکات، لەو کاتەدا ئامێرەکە تووشی کێشەیەک دەبێت و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە پارەی کاغەز لە جۆری ٥٠ هەزاری فڕێدەداتە دەرەوە و بەهۆی بوونی باوە پارەکە بە دەوری ئەی تی ئێمەکەدا بڵاودەکات.
باسی لەوەشکرد، دواتر چەند
هاوڵاتییەک دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی پارەکە بۆ ئەوەی بیگەڕێننەوە بۆ ئیدارەی
دارایی شارەکە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی
ماوەبەسەرچوو لە ماوەی رابردوودا وتوویەتی بانکەکان پارەی تێدا نییە و ئەوەشی
کردووەتە بیانوو بۆ دواخستنی پێدانی مووچە.