AM:08:52:10/02/2026
616 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی رێگریکردن و زیادکردنی باجی گومرگی، کاسبکارانی مەخموور گردبوونەوە و لە دوێنێوە رێگای هەولێر - مەخمووریان داخستووە، بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمیش دەڵێت، ئاگاداری ئەو خاڵە گومرگییە نین کە عێراق دایناوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، کاسبکارانی مەخموور وتیان، لە بازگەی شارەکەیان رێگەیان پێنادرێت پێداویستی و شمەک لە هەولێرەوە بهێنن بۆ مەخموور و باجێکی زۆریشیان لێ دەسێندرێت.
هاوکات، بەهۆی
گردبوونەوەکەیشەوە، رێگای هاتووچۆی خوێندکارانی زانکۆی هەولێر و مەخموور گیراوە و
نەیانتوانیوە دەوام بکەن.
لەوبارەیەشەوە، کەمال رەئوف
بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لەگەڵ عێراق چوار خاڵی گومرگیان هەیە
و ئەوەی موسڵ پەیوەندی بەوانەوە نییە و پێدەچێت پەیوەندی بە ئیدارەی شارەکەوە
هەبێت و ئەوان ئاگاداری ئەو خاڵە گومرگییە نین دانراوە. ئەوەش دوای ئەوە دێت، چەند
رۆژێک پێش ئێستا کاسبکاران شەقامیشیان بۆ ئەم مەبەستە داخست، دواتر بەزەبری هێز
بڵاوەیان پێکرا.