AM:08:29:10/02/2026
720 جار خوێندراوەتەوە
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دەڵێت، قوربانییەکانی هەسەدە لە شەڕی دژی داعش بەرز دەنرخێنن و گرنگترین کاریان گواستنەوەی خێرای زیندانییەکانی داعشە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش وتی، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە دەکەن، کە بریتییە لە ئاگربەستی هەمیشەیی و رێکارەکانی یەکخستنی هێزە سەربازییەکان لە سووریا.
وتیشی، رێز لە قوربانیانی هێزەکانی هەسەدە دەگرن
لە شەڕی دژ بە داعش، ئامادەشن بە نزیکی کار بکەن لەگەڵ حکومەتی سوریا و هانی
وڵاتانی تریان داوە بۆ دابینکردنی پشتگیری راستەوخۆ بۆ هەوڵەکانی سوریا و عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە خێزانەکانی چەکدارانی
داعش لە کەمپەکانی هۆڵ و رۆژ، بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، سوپاسی سەرکردایەتیی عێراق
دەکەن لەبەرامبەر، رێککەوتنی گواستنەوەی زیندانییانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق، کە
پێویستە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.