PM:01:24:09/02/2026
924 جار خوێندراوەتەوە
هەموو رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم تەواو بووە و تەنها واژۆیەکی تەیف سامی ماوە، چاوەڕێش دەکرێت سبەینێ تەمویل کردنی مووچە دەستپێبکات و پارە بنێردرێت، چاوگێکیش لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئامادەکاریی تەواویانکردووە هەرکاتێک پارە نێردرا، دەستبەجێ لیستی مووچە رادەگەیەنن و بە ماوەی سێ رۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕتی، ئەو رێکارانەی پێویست بوون بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک بۆ هەرێم تەواوبوون و تەنها واژۆیەکی تەیف سامی ماوە و سبەینێ دەست بە تەمویلکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت و تا رۆژی سێشەممە تەمویلکردنەکە تەواو دەکرێت.
چاوگێکیش لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئامادەکاریی تەواویانکردووە هەرکاتێک پارە نێردرا دەستبەجێ لیستی
مووچە رادەگەیەنن و بە ماوەی سێ رۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن و ئەو
کەسانەشی لە رێگای کارتی بانکییەوە مووچە وەردەگرن، لە هەمان رۆژدا پارە دەخرێتە
سەر حسابەکانیان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕی پارەکە زیاتر لە
٩٤٢ ملیار دینار دەبێت و وا چاوەڕوان دەکرێت تا سبەینێ ناردنی پارەی مووچە بۆ
هەرێم دەست پێبکات.
پەیامنێری ئێن ئارتی لە بەغداش وتی، گەر
هەرێم پابەندی ناردنی نەوت ٪٥٠ـی داهاتی ناوخۆ ببێت ئەوا لەمساڵدا کێشەی مووچە دروست
نابیت.