PM:12:21:09/02/2026
832 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ دەڵێت، هێشتا زێڕ بە باشترین و متمانەپێکراوترین پەناگەی سەلامەت دادەنرێت بۆ یەدەگی دارایی وڵاتان.
بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ، کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە بەردەوامە و ئامارەکان نیشانی دەدەن کە تەنیا لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، بڕی ٨٦٠ تۆن زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی جیهانەوە کڕدراوە، ئەمەش وایکردووە خواست لەسەر زێڕ لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە.
بانکی ناوەندیی چین بۆ ١٥ـیەمین مانگ لەسەریەک بەردەوامە
لە کڕینی زێڕ بۆ گەنجینەکانی و تەنیا لە مانگی رابردوودا بانکی ناوەندیی چین بڕی
٤٠ هەزار ئۆنسە زێڕی نوێی کڕیوە. ئەنجوومەنەکە دەڵێت، ئەم پڕۆسەیە تەنانەت لەو
کاتانەشدا نەوەستاوە کە نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزترین ئاستدا بووە.