AM:11:09:09/02/2026
1004 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ دەڵێت، بەهۆی لێڵی ئاوی زێی بچووک، پڕۆژەی ئاوی خاس راگیراوە و هاوڵاتییان ئاگادار دەکات ئاو بەفیڕۆنەدەن بۆ ئەوەی بێ ئاو نەبن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ وتی، بەهۆی زۆری لێڵی لە زێی بچووک، پڕۆژەی ئاوی خاس کارناکات، لەگەڵ فەرمانبەرانی پڕۆژەی ئاوی خاس و میراوەکان بەردەوامدەبن، لە دابەشکردنی ئاوی کۆگاکانی ئاو و سەرچاوەی ئاوی هەڵشۆ.
وتیشی، بە
گوێرەی ئاوی کۆکراوە، دابەشکردن بەردەوامدەبێت، هەروەها داواکارین ئاوی زیاد
بەفیڕۆنەدەن، تا بتوانن ئاو بدەن بە سەرجەم گەڕەکەکان و لە ئەگەری روون نەبوونەوەی
ئاوەکە بۆ سبەینێ، توشی گرفتی بێئاوی نەبن.