سەردێڕ:

کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان بە هەڵە لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا

PM:01:14:24/01/2026

1460 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە هێزەکانی ٧٠ هاوڕێیەک بە هەڵە تەقەی لە هاوکارەکەی کردووە و بەهۆیەوە راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لەناو هێزەکانی ٧٠ رایگەیاند، ئەو کەسەی کە کردەکەی ئەنجامداوە هاوڕێی کوژراوەکەیە و لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەیدا بە هەڵە گوللـەیەک لە دەمانچەکەی دەرچووە و بەر هاوڕێکەی کەوتووە و راستەوخۆ هاوڕێکەی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە خۆشیی لە هەمان کاتدا برینداربووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانییە و لەژێر چاودێریی چڕدایە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

دەشڵێت، دوو هاوکارەکە لە هێزەکانی ٧٠ کاریان کردووە و بەپێی زانیارییەکان، هیچ کێشە و ناکۆکییەک لەنێوانیاندا نەبووە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە.













گەلەری