ئاژانسى فرانس پرێس ئاشكرایكردووه، هەسەدەو حکومەتی دیمه‌شق، لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست رێککەوتوون و ئاگربه‌سته‌كه‌ش لانیكه‌م بۆ نزیكه‌ى مانگێكه.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس له‌زارى چاوگێکەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستەی کە بڕیاربوو، کاتژمێر هه‌شتى ئه‌مشه‌و کۆتایی پێبێت.
ئاماژەی بەوەشکراوە، "تائێستا هیچ ڕاگەیه‌ندراوێکی فەرمی لەلایەن هەردولایەنەوە
دەرنەچووە، بەڵام سێ چاوگی ئاگادار رایانگەیاندووە، ئاگربەستەکە لانیکەم بۆ ماوەی
مانگێک درێژدەکرێتەوە".
چاوگێکی کوردی ئاگادار لەدانوستانەکان بەئاژانسەکەی وتووه، "ماوەی
ئاگربەستەکە درێژدەکرێتەوە تاوەکو دەگەینە چارەسەرێکی سیاسی هەردوولا رازیی بکات".
جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، هاوکات لەگەڵ ئاگربەستەکە، ئەمریکا دەستی بەپرۆسەی
گواستنەوەی زیندانییانی داعش لەسوریاوە بۆ عێراق کردووە، ژمارەی ئەو زیندانییانە بەنزیکەی
حه‌وت هه‌زار کەس مەزەندە دەکرێت.