وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، هیچ گۆڕانكارییەك لە بابەتی بەشەخۆراك نەكراوە، مادەكان وەك خۆیەتی و هەر هاوڵاتییەك وەك خۆی وەریدەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لە كەمكردنەوەی بەشەخۆراك دەكەن، راستنین كە لەبارەی لابردنی كەلوپەل لە سیستمی بەشەخۆراكدا بڵاو بوونەتەوە.
بازرگانیی عێراق دووپاتیشی كردەوە كە بەشەخۆراك بۆ هەر هاوڵاتییەك بەتەواوی
دابەشدەكرێت و بەبێ هیچ كەموكورتییەك دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆگەكان یەدەگی باش و پێویستیان تێدایە بۆ دڵنیابوون
لە بەردەوامیی دابەشكردن بەپێی پلانی پەسندكراو، هەروەها وەك دووپاتیشی دەکەنەوە، رێوشوێنی
یاسایی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی دەنگۆ بڵاودەكەنەوە كە مەبەست لێی چەواشەكردنی
رای گشتی دروستکردنی دڵەڕاوکێیە لای هاوڵاتییان.
باسی لەوەشکردووە، بەشەخۆراكەكە، بریتییە لە نۆ كیلۆ ئارد و سێ كیلۆ برنج و
یەک كیلۆ شەكر و یەک كیلۆ پاقلەمەنی، لەگەڵ رۆنی زەیت و دۆشاوی تەماتەش.