سەردێڕ:

پەیامێکی بەپەلە لە مەزڵوم عەبدییەوە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان

PM:11:54:16/01/2026

2784 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەریی وڵاتانی دۆست، بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانمان بۆ رۆژهەلاتی فورات دا.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بڕیاریانداوه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە کە سبەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ئامانجی نیشاندانی نیازپاکی بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنی ١٠ـی ئازار و دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانە لە رۆژهەڵاتی فورات".
دەشڵێت، ئەو هێزانە کە لە دوو رۆژی رابردوودا لەژێر هێرشێکی توندابوون، بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەگوازرێنەوە و لەوێ دووبارە جێگیر دەکرێنەوە.












گەلەری